له میانه‌ی پێشوازیكردنی باڵوێزی ژاپۆن .. شێخ هومام حه‌موودی داوا له وڵاتانی هاورَێ ده‌كات هاوكاریه‌كانی به په‌له پێشكه‌ش به ئاواره‌كان بكه‌ن
له میانه‌ی پێشوازیكردنی باڵوێزی نوێی ژاپۆن له عێراق به‌ڕێز فۆمیو ئیوای, ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر شێخ هومام حه‌موودی داوا له وڵاتانی هاورَێ و تایبه‌ت ژاپۆن كرد هاوكاریه‌كانی ئێكسه‌ر و به په‌له پێشكه‌ش به ئاواره‌كان بكه‌ن, چونكه باری ژینگه و ژیانیان له مه‌ترسیدایه پاش ئه‌و لافاو و بارانانه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا دكتۆر هومام حه‌موودی جه‌ختیكرد ” عێراق تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه له ده‌ڤه‌ره‌كه و ده‌توانێت هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له گه‌ڵ وڵاته‌كانی گه‌وره‌ی جیهان بپارێزێت و ئاماژهیكرده گرنگی به‌شداریكردنی كۆمپانیه‌كانی وه‌به‌رهێنان له ناوه‌وه‌ی وڵات و سوود وه‌ربگیرێت له شاره‌زای و ئه‌زمونی وڵاتی ژاپۆن له بواره‌كانی ئابوری و مه‌شق و ڕاهێنان”
هه‌روه‌ها پشتگیری ته‌واوی خۆی نیشاندا بۆ باڵوێزی نوێی ژاپۆن له پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات و هیوای خواست كه ئاماده‌بوونی باڵوێزی نوێ ببێته ئه‌گه‌ری پێشكه‌شكردنی باشترین ده‌رفه‌ت له پێناو پته‌وكردن و به‌رفراوانكردنی ئاسۆهكانی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات.
له لایخۆیه‌وه باڵوێز فۆمیو جه‌خت له سووربوونی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد بۆ پته‌وكردنی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌وڵدانی جدی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوڕێیه‌تی, و ئاماژه به قه‌رزی ژاپۆنی كرد وه‌كو پیشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆ عێراق و هاتنی كۆمپانیه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه له یاسای هه‌مواركراوی دووه‌می یاسای وه‌به‌رهێنان كه پێش چه‌ند ڕۆژێك ههمواركروه مافیان پارێزراو ده‌بێت.
