شێخ هومام حه‌موودی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ده‌كات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌موودی دڵگرانی خۆیی نیشاندا ده‌رباره‌ی مردنی خوا لێخۆشیوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ركرده له فراكسیونی هاوڵاتی دكتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی .
له به‌یانێكدا شێخ هومام حه‌مودی گووتی” به دڵێكی پڕ غه‌مه‌وه و هه‌ستكردن به له ناوچوونی كه‌سێكی گه‌وره سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین به ڕاگه‌یاندنی په‌یامی مردنی دكتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له به‌یانی ئه‌مڕۆدا له ئه‌نجامی ڕاوه‌ستانی دڵی.
و جه‌ختیكرد ” كه خوالێخۆشبوو نمونه‌ی كاركردن و وه‌فاداری و جدیه‌ت و ڕه‌وشتی باڵا بوو و هه‌موو ژیانی خۆیی ته‌رخانكرد بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌ی و مردنی زیانێكی گه‌وره بوو بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی”
