جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كوتله كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌كخستنی كۆده‌بێته‌وه
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌شاری به‌غدا، به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی فراكسێۆنه كوردییه‌كان، پێشوازیكرد له‌مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و وه‌فدێكی هاوڕێی.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌رپرسی سه‌نگ و پێگه‌ی كورد له‌و ئاڵۆگۆڕه‌ی كه بڕیاره به‌مزوانه له‌كابینه‌ی حكومه‌تی عێراقدا بكرێ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مامۆستا عه‌لی باپیر، وێڕایی ده‌ستخۆشی له‌نوێنه‌رانی كورد كه ڕێگهیاننهداوه ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم بپه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا، داوای لێ‌كردن به‌رچاوی ڕوونی بده‌نێ، سهبارهتبهخاڵه جه‌وهه‌رییه‌كانی مه‌سه‌له‌ی پاراستنی به‌شداری كورد له‌ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی له‌به‌غدا.
لای خۆیه‌وه، ئارام شێخ محه‌مه‌د، ڕایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتیپارێزگاریكردنلهسیستمی په‌رله‌مانیی و موراعاتكردنی ده‌ستور و جیاكردنه‌وه‌ی دهسهلاَتهكان، خاڵی جه‌وهه‌رین، سه‌باره‌ت به‌داواكارییه نهتهوهیهكانیشمان، پێكهاته‌ی حكومه‌ت هه‌رچۆنێك بێ، پێویسته ڕێژه‌ی بونمان له‌په‌رله‌مان كه له20%،له‌حكومه‌ت و كۆی دامه‌زراوه و ده‌سته‌كاندا بچه‌سپێ و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان بكرێن به‌یه‌ك پاكێج له‌گفتوگۆكاندا، وتیشی: پاراستنی یه‌كڕیزیمان تاكۆتایی و ڕێگه‌نه‌دان به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك تاكلایه‌نه گفتوگۆ بكات زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وت و سه‌نگ و پێگه‌ی كورده له‌به‌غدا، داواشی كرد، سه‌ركرده سیاسیه‌كان، به‌بێ نوێنه‌رانی كورد، هیچ بڕیارێك نه‌ده‌ن.
دواتر تاریق گه‌ردی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد، ڕایگه‌یاند: گرنگه له‌عه‌بادی بپرسن، له‌كۆی 29 خاڵی وه‌سیقه‌ی سیاسی پێكهێنانی حكومه‌ت چه‌ند خاڵی تایبه‌ت به‌پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد جێبه‌جێكردووه.
لای خۆیه‌وه ئالاَ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز ته‌ئكیدی كرد، عێراق به‌بێ بنه‌مای شه‌راكه‌ت به‌رێوه‌ناچێت و كورد ناچێته حكومه‌تێكه‌وه تا ڕوون نه‌بێت له‌لای مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی چاكسازی وزامنی مافی نه‌ته‌وه و پێكهاتهكاندهكات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هۆشیار عهبدولاَ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتی: ده‌بوو به‌ر له‌وه‌ی عه‌بادی داوای گۆڕانكاری بكات، كورد داوای بكردایه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شێوازی به‌شداریمان له‌كابینه‌كه‌ی عه‌بادی، به‌شدارییه‌كی ته‌ندروست و مه‌دروس نه‌بوو. به‌گرنگیشی زانی، نوێنه‌رانی كورد له‌باره‌ی پرسی نه‌وته‌وه وهلاَمێكی مه‌عقولیان پێبێت بۆ عه‌بادی، تا چیتر نه‌توانێت كورد ئیحراج بكات، به‌گرنگیشی زانی دانوستانی ئه‌مجاره بكرێته سه‌ره‌تای به‌شدارییه‌كی نوێ و كارا بۆ كورد كه تائێستا پۆستی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستداوه.
پاشان هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی فراكسیۆی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌رنج و تێبینیه‌كان له‌باره‌ی پرسی به‌شداری كورد له‌كابینه‌ی نوێ خسته‌ڕوو.
ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه، وه‌ك ئاماده‌سازییه‌ك بوو، بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره ئه‌مشه‌و به‌ئاماده‌بونی سه‌ركرده و نوێنه‌ری لایه‌ن و هێزه عێراقیه‌كان، له‌كۆشكی سه‌لام له‌شاری به‌غدا و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رێوه‌بچێت.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
2/3/201
