د. هومام حه‌مودی: تا ئێستا بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان باس نه‌كراوه وڕاگهیاندنكاران له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌بن
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تا ئێستا بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ نه‌كردووه وئێمه له هه‌ر شوێنێك بین ڕاگهیاندنكارانیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌بن.
د. حه‌مودی دووپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به قه‌یرانێكدا تێده‌په‌ڕێت به‌هۆی ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه و ئاماده‌نه‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ودووباره ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان، هه‌موو ئه‌و هۆكارانه وێنه‌یه‌كی نادیار بۆ هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها حه‌مودی ڕونیكرده‌وه كه هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی پیشه‌كار فاكته‌ری كاران له كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وگواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ گه‌لی عیراق.
