سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌ماندا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی ئه‌مڕۆی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌كانی ڕزگاركردنی فه‌للوجه وهێزه‌كانی سوپا وهۆزهكان وحه‌شدی میللی كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدان به بارودۆخی مرۆڤی شاره‌كه وخێزانه ئاواره‌كان كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی ئاسایشی شاری به‌غدای پایته‌خت وتهقینهوهكان وبڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یاسادانانی په‌رله‌مان وقه‌یرانی ئابوری كرا.
