سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكی به‌سه‌رۆكایه‌تی سیناتۆری دیموكراتی كۆری بۆكه‌ر ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكی به‌سه‌رۆكایه‌تی سیناتۆر كۆری بۆكه‌ر كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی وئاسایشی ناوچه‌كه وبارودۆخی هه‌رێمی ودهرهاوێژتهكانی به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی جه‌نگی دژی تیرۆر كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی ئاواره‌كان وبه‌ڕێوه‌چوونی كاری یاسادانان وڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان كرا.
شایه‌نی باسه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق به‌ڕێز ستیوارت جۆنز ئاماده‌ی دیداره‌كه بوو.

