جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ ده‌كات و داوا له هێزه به‌شداربوه‌كانی پرۆسه‌كه‌ش ده‌كات هاوڵاتیانی سڤیل بپارێزن.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له راگهیاتدراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ هێزه به‌شداربوه‌كانی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ راده‌گه‌یه‌نێت و به‌پێویستی ده‌زانێت سه‌رجه‌م هاوڵاتیان پشتیوانی ئه‌و هێزانهبن له پێناو ریشه‌كێشكردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
داواشیكردوه هێزه به‌شداربوه‌كانی پرۆسه‌كه، هه‌تا ده‌توانن خۆیان به دوربگرن له ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كان و پارێزگاری له خێزان و منداڵان بكه‌ن و رێگه‌ی ده‌ربازبونیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/10/2016

