سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له گه‌لی ئه‌مریكا ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌یان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌مریكا كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌یان.
جبوری هیوای خواست كه چوار ساڵی داهاتوو ببێته مایه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌تایبه‌تی له‌بواری نه‌هێشتنی تیرۆر وله‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێزترو فراوانتر ده‌كرێن له‌هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئابوری وبازرگانی وسه‌ربازی ورۆشنبیریدا.

