سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له هێزه‌كانی سوپا ده‌كات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سوپای عیراق
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پیرۆزبایی ساڵیادی 96 دامه‌زراندنی سوپای عیراق له‌هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق كرد.
جبوری به‌ناوی خۆی وهه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌موو سه‌ربازو ئه‌فسه‌رانی سوپای عیراق كرد وگووتی ” واتاكانی رێزلێنان و شانازی پێكردن له‌به‌رده‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی رۆڵه‌كانی سوپا ده‌وه‌ستن، ئه‌وانه‌ی كه سه‌لماندیان پارێزه‌ری خاك و وڵاتن كاتێك روبه‌روی توندترین هێرشی تیرۆریستی بوونه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا وتوانیان به بلیمه‌تی وبوێری وقوربانیدانیان خاكی عیراق رزگار بكه‌ن وتیرۆر تێكبشكێنن” .
جبوری له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به مێژووی زیندووی سوپای عیراق كرد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا له ساڵی 1921 وتا ئه‌مڕۆ و شانازی خۆی به ده‌ستكه‌وت وپاڵه‌وانێتی ومێژووی ئه‌و سوپا پێشاندا.
له‌كۆتاییدا جبوری سڵأوڕێزی بۆ سوپای وڵات به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه نارد، سڵأوێك كه شایسته‌ی ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كان وقوربانیدانی رۆڵه‌كانی بێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
5/1/2017

