سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ئاهه‌نگێكی ڕێزلێناندا، خه‌ڵاتی كه‌سوكاری شه‌هیدانی هێزه‌كانی سوپای عیراق ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عیراق، چاودێری ئاهه‌نگی خه‌ڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری شه‌هیدانی سوپا كرد.
جبوری لهقسهیهكیدا بۆ كه‌سوكاری شه‌هیداندا گووتی ” پێویسته شانازی بكه‌ن به‌قوربانیدانی باوكانی ئێوه وبوێری وپاڵه‌وانێتی ئه‌وان جێگه‌ی شانازی هه‌موومانه، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه به‌رگریكه‌ران له‌خاكی وڵات دژی تیرۆریستانی داعش جێگه‌ی سه‌رفرازی هه‌موو عیراقیهكانن وئێمه قه‌رزاری بوێری وقوربانیه‌كانی ئه‌وانین.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌سوكاری شه‌هیدان سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ گرنگیدان وچاودێریكردنی وپێشوازیكردنی گه‌رمی بۆ ئه‌وان.

