سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن: هیواخوازین كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی مرۆڤی زیاد بكات له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان وئاوهدانكردنهوهی ناوچه‌كانیان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ژاپۆن بۆ كاروباری ده‌ره‌وه كنتارۆ سونورا وشاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆڵی ژاپۆنی له پاڵپشتیكردنی عیراق به‌تایبه‌تی له‌بواری هاوكاری مرۆڤیدا به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند كه پاڵپشتیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ عیراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆردا كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر لاوازكردنی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر ئاشتی وئاسایشی جیهان.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی ” كۆتایی داعش له عیراق نزیكبووته‌وه وهیوامان وایه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی مرۆڤی زیاتر بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان وئاوهدانكردنهوهی ناوچه‌كانیان كه به‌هۆی تیرۆره‌وه زیانی پێگه‌یشتووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه‌ی به خواستی عیراق كرد بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ڕووی هه‌رێمی ونێودهوڵهتیهوه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانیدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز كنتارو دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی گرنگی به به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق وكردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ بۆ هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش ده‌دات و گووتی كه سه‌قامگیربوونی بارودۆخی عیراق فاكته‌رێكی گرنگه له زیادكردنی جموجۆڵی ئابوری وبازرگانی وخزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.

