سه‌رۆكی په‌رله‌مان فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی به‌سه‌رده‌كاته‌وه وگرنگی هاوكاریكردن له‌نێوان فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتی بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان دووپادهكاتهوه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی له‌به‌غدا به‌سه‌ركرده‌وه وله‌نزیكه‌وه ئاگاداری به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان وسروشتی كاركردن بوو.
جبوری گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوانبوو سه‌باره‌ت به دیارترین به‌ربه‌ست و كێشه‌كانی فه‌رمانگه‌كه‌و وئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان وسه‌رۆكی په‌رله‌مان ستایشی رۆڵی فه‌رمانگه‌كه‌ی كرد له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان رووی لێده‌كه‌ن وگرنگی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی فه‌رمانگه‌كه پێشه‌كه‌شی ده‌كات.
ئه‌مه‌و جبوری چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان كه‌وت ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌یان كردبوو بۆ ته‌واوكردنی رێوشوێنی خانه‌نشینبوون وگوێبیستی تێبینی وسهرنجهكانیان بوو.

