سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له باڵیۆزی رۆمانیا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر كرده‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی رۆمانیا له عیراق به‌ڕێز جاكۆب برادا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وپێشهاته‌كانی بارودۆخی هه‌رێمی وههڕهشهكانی بواری ئاسایش وجه‌نگی دژی تیرۆر كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه، بۆ رۆبهڕوبوونهوهی هه‌ڕه‌شه‌كانی بواری ئاسایش وچڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گرنگی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ستراتیجیه‌تی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر له‌عیراق ورێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌وڵاتانی تردا دووپاتكرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز برادا خواستی وڵاته‌كه‌ی له هاوكاریكردنی عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆڵی په‌رله‌مانی عیراقی له چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت له وڵات‌دا به‌رزنرخاند.

