سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندی ته‌یاری سه‌دری ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندێكی ته‌یاری سه‌دری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بواری سیاسی وئه‌منی له عیراق كرا وسه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه وڵات پێویستی به كاری زیاتر هه‌یه بۆ رۆبهروبوونهوهی مه‌ترسیه‌كان.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی كه جه‌نگی دژی تیرۆر گه‌یشتووته قۆناغی كۆتایی وپێویسته له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك كار بۆ قۆناغی نوێ بكه‌ن به‌گیانی یه‌ك تیم ودانانی پلانێكی روون بۆ خزمه‌تكردنی وڵات.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی میوان داوه‌تنامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك جبوری كرد بۆ ئاماده‌بوون له كۆنگره‌ی چواره‌می زانستی له‌شاری نه‌جه‌ف كه بڕیاره حه‌فته‌ی داهاتوو ببه‌سترێت.

