سه‌رۆكی په‌رله‌مان: عیراق له دوای داعش هه‌نگاو ده‌نێته قۆناغێكی نوێ و پێویستی به پاڵپشتی عه‌ره‌بی هه‌یه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بو غێت وشاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ودۆسیهكانی سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی دابێت له شانشینی ئۆردن تاوتوێكران.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری گووتی كه بارودۆخی مرۆڤی ئاواره‌كان پێویستی به هاوكاری برا عه‌ره‌به‌كانمان هه‌یه ورونیكرده‌وه كه داعش به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت وپێویستهلهسهر كۆمكاری عه‌ره‌بی كار بكات له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كاریگه‌ری فیكری وسیاسی توندڕه‌وی داعش وگووتی كه لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له عه‌ممان پێویسته تیشك بخاته سه‌ر دۆسیه چاره‌نووسسازه‌كانی گه‌لانی عه‌ره‌بی ودووپاتیكرده‌وه كه عیراق پێویستی به هاوكاری عه‌ره‌بی هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی دووپاتیكرده‌وه كه پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی عیراق خاڵی به‌هێزی ئه‌و وڵاتهیهومێژووی عیراقیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به توندڕه‌وییه‌وه نیه وگووتی كه كۆمكاری عه‌ره‌بی پاڵپشتی عیراق ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه.

