ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای رێكخستنی كاری راوێژكاران ده‌دات وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو پرۆژه یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/5/2017 له‌دانیشتنی ژماره سی وپێنجه‌می خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری وئاماده‌بوونی 167 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی له‌سه‌ر یاسایه‌ك دا وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ردوو پرۆژه یاسای سه‌ندیكای په‌رستاری وهه‌مواركردنی سێیه‌م بۆ یاسای ئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن ژماره (21)ی ساڵی 2008 هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای رێكخستنی كاری راوێژكاران كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا و تاوتوێی پرۆژه یاسای سه‌ندیكای په‌رستاری كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ویاسایی ودارایی وته‌ندروستی وژینگه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێكی تر هێنا وتاوتوێی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌م بۆ یاسای ئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن ژماره (21)ی ساڵی 2008 كرد، كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی وهه‌رێم وپارێزگاكانهوه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر سه‌رۆك جبوری راسپارده‌یه‌كی لیژنه‌ی ئاسایش وبه‌رگری خوێنده‌وه تێیدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا ده‌كات كه ئه‌ركی رزگاركردنی قه‌زای حه‌ویجه بدرێته فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دیجله وحه‌شدی هۆزه‌كان و به‌پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی میللی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن داواكارییه‌كی په‌رله‌مانتار عه‌لی مورشدی سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان بۆ یه‌كینه‌كانی شه‌ڕنه‌كه‌ر تاوتوێكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری داوایكرد شێوه‌یه‌كی بڕیار پێشكه‌ش بكرێت له‌دوای وه‌رگرتنی ڕای لیژنه‌ی یاسایی، بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنه‌كانی داهاتوودا.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه 23/5/2017 هه‌ڵگیرا.
