سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك ده‌كات و داواده‌كات په‌له بكرێت له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان ورێكه‌وتن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكه بكرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له نووسینگه‌ی خۆی، به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، پێشوازی له په‌رله‌مانتارانی پارێزگای كه‌ركوك كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و بارودۆخی ئاسایش وڕه‌وشی سیاسی له پارێزگای كه‌ركوك كرا.
سه‌رۆك جبوری داوای له په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك كرد كه خێرا له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگاكه‌یاندا بگه‌نه رێكه‌وتن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته خاڵه‌كانی ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن وئه‌و مافه ده‌ستوری و یاساییه له‌ده‌ست خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌چێت.
هه‌روه‌ها جبوری گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بواری ئاسایش وخزمه‌تگوزاری له شاری كه‌ركوك دووپاتكرده‌وه وجه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رزگاركردنی قه‌زای حه‌ویجه وناوچه‌كانی تری كه‌ركوك وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان كرده‌وه.
جبوری ئاماژه‌ی به گرنگی پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری وئاسایش له پارێزگای كه‌ركوك بۆ قۆناغی دوای داعش كرد، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ویه‌كڕیزی نشتیمانی له قۆناغی داهاتوودا.

