له‌ژێرچاودێری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌ی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار كۆنگره‌یه‌ك سه‌باره‌ت به باری گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری وڵات ده‌به‌ستێت
له‌ژێرچاودێری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
لیژنه‌ی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار كۆنگره‌یه‌ك سه‌باره‌ت به باری گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری وڵات ده‌به‌ستێت
لیژنه‌ی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/5/2017 وله له‌ژێرچاودێری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، كۆنگره‌یه‌كی سه‌باره‌ت به باری گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری وڵات به‌ست.
له‌ووته‌یه‌كیدا كه له‌كۆنگره‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری كار‌و ماندووبوونی لیژنه‌ی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار له به‌ستن ورێكخستنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی به‌رزنرخاند وگووتی كه ئه‌و چالاكیه ده‌چێته خانه‌ی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات وهاوڵاتی وپاڵپشتیكردنی ئابوری عیراق له‌ڕێگای ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی نوێ وكردنه‌وه‌ی ده‌رگای وه‌به‌رهێنان له‌بواری گه‌شتوگوزاردا.
هه‌روه‌ها جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردن پلانی روون وسوودبه‌خشیان هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و كه‌رته گرنگه بۆ زیادكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی نشتیمانی، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ پشتمان به به‌رهه‌می نه‌وت به‌ستووه وئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستبوونی قه‌یرانی ئاڵۆز بۆ وڵاته‌كه‌مان به‌تایبه‌تی دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا.
جبوری تیشكی خسته سه‌ر كاره‌كانی دزینی شوێنه‌واره‌كان له‌لایه‌ن تیرۆریستان وفرۆشتنیان له بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا، كه ئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات كه گه‌ڕان ولێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به چاودێریكردنی جموجۆڵی شوێنه‌واره‌كانی عیراق بكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و سامانه بۆ وڵات.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی كه عیراق زۆر شوێنی گه‌شتوگوزاری نایابی هه‌یه كه جێگای ڕووتێكردنی ملیۆنه‌ها گه‌شتیاری جیهانه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كانی په‌رله‌مان په‌رله‌مانتار عه‌لی شه‌ریف مالیكی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ده‌ركردنی راسپارده‌ی گونجاو له كۆنگره‌كه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری له‌عیراق كرده‌وه، وئاماژه‌ی به داهاتی گرنگی ئه‌و كه‌رته كرده‌وه بۆ ئابوری وڵات وكاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پشپبه‌ستن به به‌رهه‌می نه‌وت، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه عیراق به قه‌یرانێكی داراییدا تێده‌په‌ڕێت به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا ومه‌ترسیه‌كانی تیرۆر بۆ سه‌ر وڵات وجه‌نگی دژی تیرۆریستان‌دا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، جه‌ختی له‌سه‌ر زیادكردن و جۆراجۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات بۆ بودجه‌ی گشتی كرده‌وه، له‌رێگای گرنگیدان به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له عیراق ودابینكردنی ژێرخانێكی ئابوری توكمه له‌ناوچه گه‌شتیارییه‌كاندا وده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری له وڵات‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری په‌رله‌مانی په‌رله‌مانتار عه‌لی عه‌لاق رونیكرده‌وه كه كه‌رتی گه‌شتیاری ئاینی وه‌كو پێویست گرنگی پێنه‌دراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و كه‌رته به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ژمێردرێت بۆ به‌هێزكردنی دارایی وڵات وداوایكرد كه ژێرخانی ئابوری ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزاری ئاینی به‌هێز بكرێت، هه‌روه‌ها گووتی كه دیوانه‌كانی جیاجیای ئه‌وقاف، هه‌رچه‌نده پێشتر بودجه‌ی دارایی گه‌وره بۆیان ته‌رخانكراوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كاریان نه‌كردووه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی گه‌شتوگوزاری ئاینی.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری رۆشنبیری به‌ڕێز فریاد ره‌واندوزی ئاماژه‌ی به گرنگی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری كرد وبه‌یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی به‌هێزكردنی ئابوری جیهانی و یه‌كێك له پیشه‌سازییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی له‌قه‌ڵه‌مداو رونیكرده‌وه كه گه‌شتوگوزار رێژه‌ی 14% له داهاتی وڵاتانی جیهان پێكدێنێت وئه‌مه‌ش له‌ڕووی داراییه‌وه رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها ره‌واندوزی گووتی كه وێنه‌و جۆره‌كانی گه‌شتوگوزار زیادی كردووه و وه‌كو پێشتر نه‌ماوه وئاماژه‌یكرد به راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزار له وڵاتانی جیهان وگووتی كه ناوی عیراق له‌م راپۆرتانه‌دا باس ناكرێت وئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداره پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی قووڵی له‌سه‌ر بكرێت بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار عه‌بدولقه‌هار سامه‌رائی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ركردنی راسپارده‌ی پێویست له‌لایه‌ن كۆنگره‌كه كرده‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له عیراق ودووپاتیكرده‌وه كه پارێزگای سه‌لاحه‌ددین سامانێكی گه‌شتوگوزاری گه‌وره‌ی هه‌یه كه خۆی له گۆڕی ئیمامه‌كان و كڵێسا‌و مه‌زارگه‌و وكۆشكی شوێنه‌واری له‌خۆده‌گرێت و گووتی كه پارێزگاكه به‌هۆی عه‌سكه‌رتاری و دابڕانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له هاوڵاتیان كاریگه‌ری خراپی كردووته سه‌ر بواری گه‌شتوگوزاری وداوایكرد كه شوێنی گه‌شتوگوزاری ئاینی وشوێنه‌واره‌كان له پارێزگاكه‌دا دووباره ئاماده‌و ئاوه‌دان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئابوری ئه‌و كه‌رته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی عیراق به‌گشتی وخه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌تی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها پارێزگاری بابل به‌ڕێز سادق سولتانی ئاشكرایكرد كه بابل زۆرترین ژماره‌ی مه‌زارگه‌و شوێنه‌واره‌كانی هه‌یه، كه مێژوویی هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له (7000) ساڵ وپڕه له ده‌ستكه‌وتی زانستی وهونه‌ری وئه‌ده‌بی وبیناسازی وهه‌رچه‌نده ئێمه له ساڵی 2017 دا ده‌ژین، به‌ڵام پارێزگاكه هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له‌ده‌ستداوه و گووتی كه بابل هێمای عیراقه له ده‌ره‌وه وداوایكرد یاسای تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری ده‌ربكرێن ویاسا كۆنه‌كان كه ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌ڕێز ئه‌كره‌م یاسری گرنگی په‌ره‌پێدانی بواری گه‌شتوگوزاری وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی دووپاتكرده‌وه وداوایكرد كه گرنگی به‌و زانكۆ و كۆلیژانه بدرێت ئه‌وانه كه گه‌شتوگوزار تێیدا ده‌خوێندرێت، بۆ ئاماده‌كردنی لێهاتووه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه له‌دواڕۆژدا به‌شداری په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزار له عیراقدا ده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسه كه له كۆنگره‌كه‌دا چه‌ندین گفتوگۆ سه‌باره‌ت به بواری گه‌شتوگوزاری ئاینی وپرۆژه‌ی یه‌ك ده‌روازه ئه‌نجامدرا وله‌لایه‌ن نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه و وه‌ڵامی پسیارو تێبینیه‌كان درایه‌وه، سه‌ره‌ڕای نمایشكردنی فیلمی دوكۆمێنتاری له‌ژێرناونیشانی (عیراق شارستانیه‌تی ژیان) كه به‌شی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار ئاماده‌یكردبوو، تێیدا دیارترین شوێنه‌وارو ناوچه گه‌شتوگوزارییه‌كانی عیراقی پێشاندا.

