سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتیكردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عیراق بۆ په‌ره‌پێدانی باری ئابوری و گه‌شه‌پێدانی ده‌كه‌نه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، چاوی به به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێز حازم به‌بلاوی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا دۆسیه‌ی پاڵپشتیكردنی عیراق له‌بواری ئابوری وهاوكاریكردنی بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئالنگاریه‌كان و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی و ره‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان تاوتوێكرا.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق له‌به‌رده‌م قۆناغێكی گرنگدایه، ئه‌ویش بریتیه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری وئه‌و كاره‌ش پێویستی به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتیكرده‌وه كه خواستی عیراقیه‌كان بۆ ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ئابوری گونجاو وهانده‌ر بۆ وه‌به‌رهێنان شتێكی زۆر گرنگه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته عیراق سوود له ئه‌زموونی هاوشێوه ببینێت و سوود له‌كات وه‌ربگرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامانجه.

