سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له سه‌رۆككۆمار ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی پاڵپشتیكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆككۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش و سیاسی وپێویستیه‌كانی قۆناغی داهاتوو و پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عیراقی كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی چۆنیه‌تی پاڵپشتیكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر و كاركردن بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنامه‌ی پێویست بۆ خێراكردنی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ كرا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی باری خزمه‌تگوزاری وباشتركردنی بارودۆخی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆككۆمار چه‌ند دۆسیه‌كی تریان تاتوێكرد وه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو و ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كان.

