سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی فه‌له‌ستین له‌به‌غدا پاڵپشتی عیراقی بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین دووپاتده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی فه‌له‌ستین له‌به‌غدا به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌قل كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولا وخزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ل كرا‌و سه‌رۆك جبوری پاڵپشتی عیراقی بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین ومافه ره‌واكانی كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤدا هاتووه دووپاتكرده‌وه.
ههرلهدیدارهكهدا ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م عیراق وناوچه‌كه‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تی وههرێمیهكان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر خرانه به‌رباس و گفتوگۆ و سه‌رۆك جبوری داوایكرد كه گفتوگۆیه‌كی ژیرانه بكرێت بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌و هه‌موو جیهان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی فه‌له‌ستینی سوپاسی هه‌ڵوێستی پاڵپشتیكه‌ری سه‌رۆك جبوری بۆ دۆزی فه‌له‌ستین كرد و رۆڵی له یهكنزیككردنی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عه‌ره‌بیدا به‌رزنرخاند.

