سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌شاندی كوردی ده‌كات ودووپاتیده‌كاته‌وه كه عیراقیه‌كان توانیان به‌یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی خۆیان تیرۆر له‌ناوبه‌رن وقۆناغی ئێستا پێویستی به‌كاری زیاتر هه‌یه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 4/1/2018 پێشوازی له‌شاندی كوردی كه پێكهاتبوو له‌ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی پارت وپه‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی كوردستانی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دیارترین ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌منی وهه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ناوهندو هه‌رێم كرا.
سه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستتور كرده‌وه، هه‌روه‌ها گووتی كه عیراقیه‌كان توانیان به‌یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی خۆیان تیرۆر له‌ناوبه‌رن وقۆناغی ئێستا پێویستی به‌كاری زیاتر هه‌یه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی ” پێویسته هه‌موولایه‌نه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رو رێكه‌وتن له‌سه‌ر زۆر یاسا وله‌سه‌رووی هه‌موویاندا یاسای بودجه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌جۆرێك كه مافی هه‌موولایه‌ك به‌بێ جیاوازی پارێزراوبێت وئه‌وه‌ش ته‌نها به به‌شداریپێكردنی هه‌موولایه‌ك دوور له‌سیاسه‌تی شكاندنی و په‌راوێزخستن جێبه‌جێده‌كرێت”.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/1/2018

