سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی شاری موسڵ ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر پێویستی یه‌كده‌نگی هه‌موولایه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6/1/2018 سه‌ردانی شاری موسڵی كرد وله‌لایه‌ن سه‌رۆك وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێشوازی لێكرا.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا جبوری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌منی وسه‌ربازی له باره‌گای فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا كۆبووه‌و تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش له‌موسڵ و كاره‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كان له راودونانی هه‌ڵاتووه‌كان له تیرۆریستانی داعش و چۆنیه‌تی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی له پارێزگاكه له‌گه‌ڵیاندا كرد، سه‌رۆك جبوری ستایشی كاره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له رزگاركردنی پارێزگاكه له تیرۆریستانی داعش كرد.
هه‌روه‌ها جبوری ناوچه‌كانی لای راست و موسڵی كۆن به‌سه‌ركرده‌وه وچاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆزو پیاوه دیاره‌كانی هۆزه‌كان و رۆشنبیری كه‌وت و به‌ڕێزی گووتی:” هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌ین كاتێك ده‌بینین خه‌ڵكی موسڵ به‌و بارودۆخه قورسه‌دا تێده‌په‌ڕێت وپێویسته هه‌موولایه‌ك یه‌كده‌ست بن بۆ گێڕانه‌ی موسڵ بۆ دۆخی ئاسایی جارانی خۆی وئاماژه‌ی به‌بوونی تیمێكی ئه‌ندازیاری كرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی قه‌باره‌ی زیانه‌كان ودانانی واده‌ی دیاریكراو بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی هه‌موو پرده‌كانی شاره‌كه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” لایه‌نی خزمه‌تگوزاری پێویستی به كارێكی گه‌وره هه‌یه به‌هۆی زیانی گه‌وره‌ی كه به‌ر ژێرخانی ئابوری شاره‌كه كه‌وتووه و پێویسته ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بووی خه‌ڵكه‌كه بكات وشارهكه ئاوه‌دان بكات وپه‌یامی ده‌وڵه‌ت بریتیه له‌هاوكاریكردنی خه‌ڵكی پارێزگاكه” هه‌روه‌ها جبوری رونیكرده‌وه كه ” خه‌ڵكی موسڵ قوربانی گه‌وره‌ی داوه وڕۆلِی گه‌وره‌یان له گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ شاره‌كه‌یان له‌رێگای كاری گه‌نجه‌كان و به‌شداریكردنیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان وقوتابخانه‌و شه‌قام و داموده‌زگاكان”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان یه‌كێكه له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كان كه هه‌میشه دووپاتمانكردووتهوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێكه له‌گرنگترین فاكته‌ره‌كانی سه‌قامگیری.
دواتر جبوری فرۆكه‌خانه‌ی موسڵی به‌سه‌ركرده‌وه و داوایكرد كه له‌كۆنگره‌ی وڵاته بهخشێنهرهكاندا بخرێته‌به‌رده‌م به‌شداربووان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ی.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌كه‌سوكاری رفێندراوانی وبێسهروشوێنانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش كه‌وت وبه‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ده‌وڵه‌ت كار بكات بۆ دیاركردنی چاره‌نووسی رفێندراوه‌كان و گووتی كه به‌دوای چاره‌نووسی هه‌موو زیندانی و گیراوه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین.
شایه‌نی باسه كه چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و تیمێكی ئه‌ندازیاری تایبه‌تمه‌ند بۆ ده‌ستنیشانكردنی قه‌باره‌ی زیانه‌كان له‌شاره‌كه‌دا یاوه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بوون.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
5/1/2018

