سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه كه پێویسته میكانیزمی ئاسان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتگیری لێبكرێت
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ شاندی سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون..
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه كه پێویسته میكانیزمی ئاسان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتگیری لێبكرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/2/2018 له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون به‌سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری موقیمی سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون به‌ڕێز رامناسان بالاكریشنان و پسپۆڕی جۆڕاوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی سندوق خاتوو ئیری تانیكۆجی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پلانه‌كانی سندوقی نیشته‌جێبوون له‌دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و هه‌وڵه‌كانی ئێستا بۆ كۆتایهێنان به‌كێشه‌ی نیشته‌جێكردن له‌وڵاتدا كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته تێڕوانین و میكانیزمی ئاسان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتگیری لێبكرێت و هاوڵاتیش ژیانێكی ئارام وسه‌قامگیر به‌ده‌ستبێنێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز گووتی:” ده‌بێت گرنگی گه‌وره‌تر به ناوچه وێرانبووه‌كان به‌هۆی كرده‌وه‌كانی تیرۆریستی بدرێت وستراتیجیهتێكی كارا دابنرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی سه‌قفێكی كاتی دیاریكراودا كه هاوكاربێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له كۆمپانیاكانی ناوخۆ وبیانی كرد به‌شداری له دۆسیه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌بواری نیشته‌جێكردندا بكه‌ن وه‌كو هه‌نگاوێك بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی ئابوری كه خانه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان به‌بێ جیاوازی دابین ده‌كات، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه :” به‌ستنی كۆنگره‌ی به‌خشێنه‌ره‌كان له‌وڵاتی كوه‌یت ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا بكه‌ن”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پاڵپشتیكردنی هه‌ردوو دۆسیه‌ی نیشته‌جێكردن و وه‌به‌رهێنان له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی ئه‌م دوو بواره به‌رزنرخاند.

