سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: توندوتۆڵی وخۆڕاگری ودڵسۆزی ده‌زگای سه‌ربازی وئه‌منی هۆكاری رزگاركردنی خاكی عیراق بوو له تیرۆر
له‌میانه‌ی چاودێریكردنی بۆ دیداری راوێژكاری سه‌ربازیدا…
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: توندوتۆڵی وخۆڕاگری ودڵسۆزی ده‌زگای سه‌ربازی وئه‌منی هۆكاری رزگاركردنی خاكی عیراق بوو له تیرۆر
له‌ژێرچاودێری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/3/2018 دیداری راوێژكاری له‌نێوان ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی پێشوو وئێستای سوپای عیراق به‌سترا.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی عیراق به‌گشتی وچۆنیه‌تی پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی چهكدارو ئه‌فسه‌رو پله به‌رزه‌كانی سوپا كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی یاساكانی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی ده‌زگای سه‌ربازی وپێگه‌ی سوپا له‌ناخی عیراقیه‌كاندا كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه ده‌زگای سه‌ربازی هیوای گه‌وره‌ی ئێمه‌یه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ویه‌كگرتوویی وڵات و گووتی كه ده‌ستور توانی ئه‌و ده‌زگایه گرنگه دوربگرێت له سیاسه‌ت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” توندوتۆڵی وخۆڕاگری ودڵسۆزی ده‌زگای سه‌ربازی وئه‌منی هۆكاری رزگاركردنی خاكی عیراق بوو له تیرۆر، له‌گه‌ڵ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان له مه‌ترسیه‌كان”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/3/2018

