سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ باڵیۆزی كوه‌یت له‌عیراق: عیراق ههنگاودهنێته قۆناغێكی نوێ‌دا كه بریتیه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كان وئه‌مه‌ش پێویستی به به‌شداری وڵاتانی عه‌ره‌بی وجیهان هه‌یه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی كوه‌یت له عیراق به‌ڕێز غه‌ساب زه‌مانان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولا و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ل كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی پێشهاته‌كانی سیاسی و باری ئاسایشی عیراق وناوچه‌كه‌و دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان به‌پێی كاتێكی دیاریكراو كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه عیراق ههنگاودهنێته قۆناغێكی نوێ‌دا كه بریتیه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كان وئه‌مه‌ش پێویستی به به‌شداری وڵاتانی عه‌ره‌بی وجیهان هه‌یه وپێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی وله‌وانه كوه‌یت رۆڵیان له‌م بواره‌دا هه‌بێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا جبوری رۆڵی هه‌ڵوێستی حكومه‌ت و گه‌لی كوه‌یتی له پاڵپشتیكردن و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌رزنرخاند.

